ستایڵهەمەڕەنگ

سود و زیانەکانی جوانکاری لە ڕێگەی لەیزەری کاربۆنییەوە

"خانمان جگە سپیکردنەوەی پێستی ڕوخسار بۆ ھەندێک شوێنی تری جەستەشیان بەکاری دەھێنن"

لەیزەری کاربۆنی کە لە ئێستادا بۆ مەبەستی جوانکاری و سپیکردنەوەی پێستی ڕوخسار بەکاردەھێنرێت، پسپۆڕێکی لەیزەر و جوانکاری ئاماژەبەوەدەکات کە لە ڕووی جوانکارییەوە ئەنجامێکی زۆر باشی ھەیە و ھیچ ئاسەوارێکی لاوەکی بەجێناھێڵێت.

پسپۆڕی لەیزەر و جوانکاری پێست دکتۆرە کەژان عەلی تۆفیق بە دیجیتاڵ میدیای دەنگی کوردی ڕاگەیاند: لە ڕووی جوانکارییەوە ئەنجامێکی زۆر باشی ھەیە، بەبێئەوەی ئەو کەسە ھیچ ئازار یان پێست ھەڵان و سوربوونەوەی ھەبێت، پێستی دەموچاو پاکدەکاتەوە و یەک ڕەنگی دەکاتو تا ڕادەیەک چارەسەری زیبکە دەکات، بۆ ئەو کەسانەش کە ڕەنگی پێستیان ئەسمەرە گونجاوە و ھیچ ئاسەوارێکی لاوەکی نییە.

ئاشکراشیکرد، ئەم لێزەرە بە لێزەری سارد ناودەبرێت و لە ھاوینیشدا ئەنجام دەدرێت، لەکاتی بەکارھێنانی دا ڕاستەوحۆ کونیلەکانی پێست دادەخرێت، جگە لە ڕوخسار خانمان دێن بۆ ھەندێک شوێنی تری جەستەشیان بەکاری دەھێنن بە مەبەستی کاڵکردنەوەی ڕەنگی پێستیان، وەک ژێر باڵ و ڕانیان.

وتیشی:"بەکارھێنەران دەتوانن لەدوای ١٥ ڕۆژ لە ەکارھێنانی، بۆجارێکی تر لێزەری کاربۆنی بەکاربھێنن بەبێئەوەی ھیچ ئاسەوارێکی لاوەکی بە پێستیانەوە بەجێ بمێنێت".

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *