هەمەڕەنگ

لەدایکبووانی ئەم بورجە چەند تایبەتمەندییەکی خراپیان ھەیە

بەبڕوای ئەو کەسانەی باوەڕیان بە بورجەکانیان ھەیە و پێیانوایە بورج دەتوانێت چانسی رۆژانەت دیاریی بکات، وادەیبینن کە ھەریەك لە بورجەکان کەسایەتی تایبەتی خۆی ھەبێت، چەندین راپرسی دەربارەی ئەم بابەتە ئەنجامدراوە کە دواینیان دەربارەی چەند ھەستێکە لە لەدایکبوانی بورجی دووپشکدا ھەیە. 

بەپێی توێژینەوەیەکی ماڵپەڕی inna ئەنجامیداوە، دەرکەوتووە لە دایکبووانی ٢٣/١٠ تا ٢١/١١  کە بە بورجی دووپشك ھەژمار دەکرێن ھەندێك تایبەتمەندی لە لایەنی سۆزدارییاندا ھەیە، ئەمەیش بەپێی رێژەی زۆرینە ئەنجامدراوە لەسەر ١٠٠ لەدایکبووی مانگی ١١ کە تەمەنیان لەنێوان ١٨ بۆ ٢٥ساڵییدا بووە.

بەپێی توێژینەوەکە ئەو کوڕانەی لە بورجی دووپشکن یاری بەھەستی خۆشەویستەکانیان دەکەن و لە سەرەتاوە ئەو ئاماژەیە لە مێشکیاندایە کە تەنھا بۆ کات بەسەربردنە و کەمتر وەفایان ھەیە بەرامبەر خۆشەویستەکانیان بەراورد بە لەدایکبووانی بورجەکانی دیکە.

بەردەوام رەگی رق وتۆڵەسەندنەوە لە ناخیاندا ھەیە و حەز بە ئازاردانی کەسانی دەوروبەریان دەکەن، بەتایبەت خۆشەویستەکانیان، بەردەوام پێداگری لەسەر قسەکانی خۆیان دەکەن، بەھۆی زیرەکییانەوە ھەیشە قسە وفێڵی نوێیان پێیە. 

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *