ئابووریهەواڵ

لێدوانەکانی ترەمپ لەسەر سوریا بەرزو نزمی بە نرخی نەوت دەکات

دەنگی کورد 

 

ئەمڕۆ هەینی ١٣ی نیسانی ٢٠١٨ ماڵپەری ئۆیڵ پرایس دۆت کۆم بڵاویکردەوە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەم شێوەیە: 

 

نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا ٦٦ دۆلار و 77 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

هاوكات یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به‌ 71 دۆلار و 81 سه‌نت مامەلەی پێوەکرا. 

ئەمە لە کاتێکدایە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە بەهۆی هەرەشەکانی دۆناڵد ترەمپ لە رۆژی چوارشەممە بۆسەر رووسیا نرخی نەوت بەرزەوەبوونی تۆمارکردبوو بەجۆرێک نرخی بەرمیلیک نەوتی برێنت بۆ سەروو ٧٢ دۆلار بەرزبوویەوە. 

هەر دوێنێ دۆناڵد ترەمپ، لە تویتێکدا رایگەیاند: " هەرگیز نەموتووە کەی هێرش دەکەینە سەر سوریا، رەنگە بەم نزیکانە بێت، لەوەشە بەم نزیکانە نەبێت." 

لە دوای ئەم وتەیەی دۆناڵد ترەمپ نرخی نەوت روو لە دابەزینە بۆ ٧١ دۆلار. 

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *