ستایڵهەمەڕەنگ

چەند ھەڵەیەک کە ھەرگیز نابێت لەکاتی شۆردنی ڕوخسار ئەنجام بدرێت

شۆردنی ڕووخسار کارێکی ڕۆژانەیە، بەتایبەت بەیانیان پاش ھەستان لەخەو، ھەرچەندە خاوێن کردنەوەی ڕوخسار سودی زۆری ھەیە، بەڵام وەک پسپۆڕان ئاماژەیپێدەکەن ھەندێک کەس لەکاتی شۆردنی دەمووچاویاندا ھەڵەی گەورە ئەنجامدەدەن.

لە ھەواڵێکی ماڵپەڕی beautifully nourished دا ئەوە ھاتووە کە شۆردنی ڕووخسار کارێکی زۆر پێویستە و ئەگەر ڕۆژانە چەندجارێک دووبارە بکرێتەوە ھیچ زیانێک بە ڕوخسار ناگەیەنێت، بەڵام ھەندێک کەس لەکاتی شۆردنی دەمووچاویاندا ھەڵەی گەورە ئەنجامدەدەن، بەتایبەتی ئەوەی زۆرگرنگە ھەڵبژاردنی جۆری ئەو خاوێنکەرەوانەیە کە بەکاری دەھێنن وەک شامپۆ و سابوونی تابەت، ئەو کەسانەی پێستیان ھەستیارە یاخود چەورە پێویستە خاوێنکەرەوەی تایبەت بەکاربھێنن. 

لە ھەواڵەکەدا ئاماژەبەوەشکراوە کە ھەندێک کەس زیادەڕەوی لە شۆردنی دەمووچاودا دەکەن، ئەمەش ھەڵەیەکی گەورەیە چونکە بە شۆردن خانەکانی پێست ھەندێیان پاک دەبنەوە و ھەندێکیان لەناودەچن،  پێویستە  لە بەکارھێنانی ئاوی گەرم دووربکەویتەوە و ئاوی شلەتێن بەکاربھێنیت، شۆردنی دەمووچاو پێویستی بە دەستلێخشانی زۆر و توند نییە چونکە ئەمە تەنھا زیان بە پێستی ڕوخسارت دەگەیەنێت.

پێویستە خۆت لە بەکارھێنانی فولچە و ھەندێک کەرەستەی پاککەرەوە بەدووربگریت کە تایبەت نییە بە شۆردنی ڕووخسار، لانەبردنی سابون و دەرمانە کیمیاییەکان بەشێوەیەکی باش زیانێکی گەورە بە پێست دەگەیەنێت، ھەرگیز لەپاش شۆردنی دەمووچاو نابێت کرێم بەکاربھێنرێت.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *