جیهانهەواڵی

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا: هێرشەکەی سەر سوریا سەرکەوتوو بووە

هێرشەکە بۆ کۆتای پێهێنانی حکومەتی سوریا نییە

دەنگی کورد 

بەیانی ئەمرۆ فرۆکەکانی هاوپەیمانان بەرەو سوریا بەرێکەوتن بۆ هێرشکردنە سەر بنکە سەربازی و کیمیاییەکانی حکومەتی سوریا و سەرۆکوەزیرانی بەریتانیاش لە پەیامێکدا رایگەیاند هێرشەکان سەرکەوتوو بوونە. 

هەر لەو پەیامەدا مەی ئاماژەی بەوەشکردووە هیرشەکان بۆ هەڵگیرساندنی شەری ناوخۆ و کۆتایهێنان بە رژێمەکەی ئەسەد نییە، بەڵکو بۆ ئەوەیە بەکارهێنانی چەکە کیمیاییەکانی سنوردار بکەین و پەیامێکیشە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت چەکی کیمیایی بەرهەمبهێنن و پێیان وایە دەتوانن خۆیان لە سزاکانیش بەدوربخەن. 

ئاماژەی بەوەشکردووە هەموو رێگەکانمان گرتووەتەبەر  بۆ ئەوەی خەڵکی مەدەنی نەبنە قوربانی لە هێرشەکاندا 

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی بی بی سی بنکەسەربازییەکانی نزیک دیمەشقی پایتەخت و حمس کراونەتە ئامانج. 

لە لای خۆشییەوە میدیای فەرمی حکومەتی سوریا رایگەیاندووە هێرشەکە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە. 

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *