جیهانهەواڵی

پوتین داوای کۆبونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات لەبارەی سوریا

دەنگی کورد 

ڤلادمێر پوتین لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە: روسیا ئیدانەی هێرشکردنە سەر سوریا دەکات و داوای کۆبونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات لەسەر ئەو هێرشانە. 

ئاژانسی هەواڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی بڵاویکردەوە پوتین ئەو هێرشانەی بە پێشێلکردنی یاساکانی یو ئێن داناوە و ئیدانەی کردووە. 

ئەمە لە کاتێکدایە بەیانی ئەمرۆ فرۆکەکانی هاوپەیمانان کە پێکهاتبوون لە فەرەنسا، ئەمریکا و بەریتانیا بە مووشەك هێرشیانکردە سەر بنکە سەربازی و چەکە کیمیاییەکانی حکومەتی سوریا لە دیمەشق و حمس و سەرۆك وەزیرانی بەریتانیاش رایگەیاند هێرشەکە سەرکەوتوو بووە. 

 

 

 

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *