جیهانهەواڵی

وەزارەتی بەرگری روسیا: لەکۆی ١٠٣ موشەك ٧١ موشەکیان خراونەتە خوارەوە

لێدوانی جیاواز لەسەر هێرشەکان هەیە لەلایەن لە وڵاتانەوە

دەنگی کورد 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەمەریکا و بەریتانیا و فەرەنسا، بە مووشەك هێرشی سێ قۆڵیان کردە سەر چەندین بنکەو بارەگای سوپای سوریا و وەزارەتی بەرگری رووسیاش رایدەگەیەنێت: "لەکۆی ١٠٣ موشەك کە لە هێرشەکەدا بەکار هێنراوە، ٧١ موشەکیان خراونەتە خوارەوە".

وەزارەتی بەرگری رووسیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە ئەو شوێنانەی هێرشکراوەتە سەریان پێشتر خۆیان وێرانە بونە. 

لە راگەیەندراوەکەدا وەزارەتی بەرگری رووسیا خستنەخوارەوەی ئەو مووشەکانە بۆ سیستەمی ئێس ٣٠٠ دەگەڕێنێتەوە کە ئەوان بە حکومەتی سوریایان داوە. 

ئەمە لە کاتێکدایە سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند: هێرشەکانیان سەرکەوتوو بووە

لایخۆشیەوە ڤلادمێر پوتین لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: روسیا ئیدانەی هێرشکردنە سەر سوریا دەکات و داوای کۆبونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات لەسەر ئەو هێرشانە. 

 

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *