جیهانهەواڵ

ترەمپ: هێرشەکە بەسەرکەوتووی کۆتایی هات

دەنگی کورد 

سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ لەباره‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌بنكه‌ سه‌ربازی و كیمیاییه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نساوه‌، رایگه‌یاند: "هێرشێكی بێكه‌موكوڕی بوو. كاره‌كه‌ به‌ ئه‌نجام گه‌یشت."

 

له‌ تویتێكدا تره‌مپ نووسیوویه‌تی: "ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو هێرشێكی بێكه‌موكوڕی بوو. به‌هۆی پشتیوانی سوپا به‌هێز و ژیره‌كانیان سوپاسی فه‌ڕه‌نسا و بەریتانیا ده‌كه‌م. ئه‌نجام له‌وه‌ باشتر نه‌دەبوو. كاره‌كه‌ به‌ ئه‌نجام گه‌یشت".

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەمەریکا و بەریتانیا و فەرەنسا، هێرشی سێ قۆڵیان کردە سەر چەندین بنکەو بارەگای سوپای سوریا، ئەمەیش وەکو وەڵامدانەوەیەك بەرامبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە شاری دۆما لە سوریا، هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر چەندین پێگەو بنکەی سەربازی سوریا بوو لە شارەکانی دیمەشق و حەمس، دواتر فەرماندەی ئەرکانی سوپای ئەمریکا هێرشەکان کۆتاییان هات لە سوریا. 

 

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *