هەمەڕەنگهەواڵی

ئایا ڤیدیۆکەی دامەزرێنەری فەیسبووك راستەقینەیە

ڤیدیۆ راستەقینەکەی کە لێوەی وەرگیراوە

دەنگی کورد 

لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا ڤیدیۆیەک بە خێرایی لە تۆڕەکۆمەلایەتییەکان بڵاوبۆتەوە کە خەڵکی لە رێگەی بەرنامەی مەسینجەرەوە بۆ یەکدی دەنێرن و هەندیک پێیان وایە ئەگەر ئەوە نەکەن هەژماری فەیسبووکەکانیان دەبێت بە پارە بەکاری بهێنن وەکو لە نوسینی سەر ڤیدیۆکەدا ئاماژەی پێکراوە. 

لە ڤیدیۆکەشدا ئەو کەسەی وەکو دامەزرێنەری فەیسبووك خۆی دەناسێنێت باس لەوەدەکات بەهۆی رەخنەی خەڵکییەوە بەتەمایە فەیسبووك دابخات. 

دوای بەدواداچوونی دەنگی کورد بۆ ئەو بابەتە ئەوە ئاشکرا دەکات کە ئەو ڤیدیۆیە دروستکراوە و هیچ پەیوەندییەکی بە دامەزرێنەری فەیسبووکەوە نییە، بەڵکو بەتەنیا وێنەکە بە شێوەیەکی کەمێك شێوێندراو وەرگیراوە لە ڤیدیۆیەکی راستەقینەی دامەزرێنەری فەیسبووك کە باس لە باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی فەیسبووك دەکات. 

هەروەها ڤیدیۆ راستەقینەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی رابردوو کە تێیدا زۆکەبێرگ  باس لەوە دەکات دەیەوێت رێ بگرێت لە بەکارهێنانی زانیارییەکانی فەیسبووك بۆ هەڵبژاردنەکان دەکات کە مەبەستی هەڵبژاردنەکانی پارساڵی ئەمریکایە. 

ڤیدیۆ ساختەکەی کە لە نێو کورد باوە

 

 

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *