لایف ستایڵهەمەڕەنگ

پیاوان چەند نھێنیەکی تایبەتییان ھەیە

 

پیاوان چەند نھێنیەکی تایبەتییان ھەیە، پێویستە لەو بارەیەوە خانمان زیاتر ئاگاداربن، چونکە ڕەنگە ئەم کردارانە لەلای خانمان شتێکی سادەبێت و وەک بابەتێکی ئاسایی سەیری بکەن بەڵام بەلای پیاوانەوە زۆر گرنگە.

ماڵپەڕی thesocialitefamily باسی لە چەند خاڵێکی گرنگ کردووە کە ھەرچەندە بەلای خانمانەوە ھەستێکی سۆزداری ئاساییە، بەڵام بەلای پیاوانەوە وەک بابەتێکی گرنگ سەیری دەکرێت.

دانانی سەر لەسەر سنگیان، پیاوان خۆشحاڵدەبن ئەگەر خانمان سەریان لەسەر سنگی ھاوسەرەکانیان دابنێن، چونکە پیاوان ھەست بە بوونی خۆیان و ھەستی سۆزداری خێزانەکانیان دەکەن.

پێدا ھەڵدان بەتایبەتی لەلای خەڵک، باسکردن و پێداھەڵدانیان لەلای خەڵکی زۆرپێخۆشە، بەتایبەتی ئەگەر خانمان لەلای خەڵکی باسی ڕاستگۆیی یاخود سەرکەوتنی خێزانی و پەروەردە کردنی منداڵەکانیان و خۆشەویستی نێوانیان بکرێت.

گوێدان بە بۆچونەکانیان، ژنان زۆرکات گوێ بە بۆچونەکانی پیاوان و ھاوسەرەکانیان نادەن لە بوارە جیاوازەکاندا، بەڵام پیاوان پێیان خۆشە ژنەکانیان گوێیان لێبگرن و گفتوگۆیان لەگەڵدا بکەن.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *