ستایڵهەمەڕەنگ

ئایا بەکارھێنانی جێڵ دەبێتە ھۆی ڕووتانەوەی قژ؟

بەکارھێنانی جێڵی قژ نابێتە ھۆی ڕووتانەوە و تەنک بوونەوەی قژ، بە مەرجێک شەوان پێش نوستن بشۆرێت و خاوێن بکرێتەوە، چونکە قۆناغەکانی گەشەی تاڵە مووەکانی قژ لاوازدەکات.

دکتۆرە گەشاو جەلال پسپۆڕی جوانکاری و ڕوانەوەی قژ لە لێدوانێکیدا بە ماڵپەڕی سۆزی ڕاگەیاند، گەشەی ھەر تاڵە قژێک لە کوڕاندا بۆ ماوەی یەک ساڵ تا سێ ساڵە، لە کۆتاییدا ئەو تاڵە مووە ھەڵدەوەرێت، پاشان لەلایەن مووی تازەوە شوێنی دەگیرێتەوە، بۆیە گرنگە ڕۆژانە لانیکەم چەند کاتژمێرێک پێستی سەرمان بە پاکی رابگرین و بیشۆین، تا ئەو مووە کۆنە مردووانە بتوانن ھەڵبووەرن.

ئاشکراشی کرد، لە باری ئاساییدا پێستی سەر بەردەوام ماددەیەکی سرووشتی چەور دەردەکات، بەڵام بەھۆی گرتنی کونیلەکانی پێستی سەرەوە لەکاتی بەکارھێنانی جێڵدا ناتوانێت ئەم ماددە چەورە دەربدات، ئەمەش وادەکات کە کوونیلە بچووکەکانی ناو پێستی سەر بگیرێن و ببێتە ھۆی بچووک بوونەوەی ڕەگی تاڵە مووەکان و ھەڵوەرینیان، ھەروەھا گەشەی ئاسایی قژ دەوەستێنێت.  

وتیشی، "بەکارھێنانی جێڵ ڕاستەوخۆ نابێتە ھۆی قژ ڕووتانەوە، بەڵکو پاک ڕانەگرتنی قژ دەبێتەھۆی لاوازبوون و لەناوچوونی تاڵەکان، ھەربۆیە ئەگە ڕۆژانە بۆ چەند کاتژمێرێک جێڵ بە قژەوە بمێنێتەوە پێویستە قژ بشۆرێت و ٨ بۆ ١٠ کاتژمێر بە شێوەیەکی ئاسایی و بە پاکی ڕابگیرێت".

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *