ئابووریهەواڵی

وەزارەتی دارایی هەرێم، ئامادەكاریی بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات دەكات

دەنگی كورد

هەرچەندە هێشتا دابەشكردنی مووچەی مانگی (1)ی رابردووی ئەمساڵ، لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمەوە، بەردەوامی هەیە و تەواو نەبووە، بەڵام داوا لەسەرجەم وەزارەتەكان دەكرێت، لەماوەیەكی كەمدا، لیستی مووچەی مانگی شوبات ئامادە بكەن و رەوانەی گەنجینەكانی بكەن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی ئەمڕۆ یەكشەممە 15ی نیسان، لەوەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمەوە، دراونەتە دەنگی كورد، هاتووە،"سەرباری بەردەوامی پڕۆسەی دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی رابردووی ئەمساڵ و تەواو نەبوونی پڕۆسەكە، بەڵام وەزارەتی دارایی، داوای ئامادەكردنی لیستی مانگی شوباتی ئەمساڵی، لەوەزارەتەكان كردووە، تا بەزووترین كات، لیستەكان ڕەوانەی گەنجینەكان بكرێن.

لەزانیاریەكاندا ئەوەش خراوەتەڕوو، "وا بڕیارە لە سەرەتای مانگی ئایاری داهاتوو، دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران بە سیستەمە تازەكەی پاشەكەوتی مووچە دەستپێبكاتەوە و لەماوەی چەند رۆژێكی كەمدا، مووچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەش دەكرێت و وەزارەتی پەروەردەش وەك یەكەم وەزارەت مووچەی پێدەدرێت.

پێشتر و لەرێكەوتی 5ی ئەم مانگەدا، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم، دەستی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی (1)ی كرد و دوێنێش شەممە ١٤ی نیسان خشتەیەكی دیكەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی ڕاگەیاندرا، ئەوەش لەكاتێكدایە هێشتا وادەی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكانی ناوخۆ و پێشمەرگە و خانەنشینان رانەگەیەندراوە.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *