کوردستانهەواڵی

یەكێتی لە كەركوكەوە دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن دەكات

دەنگی كورد

یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، رۆژی چوارشەممە بانگەشەی هەڵبژاردن لەشاری كەركوك دەستپێدەكات و لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی حزبەكەش، دەڵێت " بانگەشەیەكی هێمنانە و دور لە توندوتیژی ئەنجام دەدەین، تا بتوانین وێنەیەكی جوان و شارستانیانە پیشانی سەرجەم لایەك بدەین".

شۆڕش ئیسماعیل، لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی، بة ماڵپەڕی رەسمی حزبەكەی، راگەیاند: وەك یەكێتی بۆیە بانگەشەمان بۆ لیستەكەمان دواخستووە، چونكە دەمانەوێت بەشێوەیەكی مۆدێرن و جیهانی و شارستانیانە و دوور لە توندوتیژی و شكاندنی بەرامبەر و بەپێی یاسا و ڕێساكانی كۆمیسیۆن، بانگەشە بۆ لیست و كاندیدەكانی یەكێتی بكەین.

ئاماژەی بەوەشكردووە:" یەكەمجار لە شاری كەركوكی قودسی كوردستانەوە و بڕیارمانداوە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو 18ی نیسان، ئاهەنگی دەستپێكردنی بانگەشەی لیستەكەمان بكەین".

شۆڕش ئیسماعیل، باسیلەوەشكردووە، وەك یەكێتی دەمانەوێت لەم بانگەشەی هەڵبژاردنەدا وێنەیەكی جوان و شارستانیانە و مۆدێرن پیشانی هەموو خەڵكی كوردستان و عیراق و جیهانیش بدەین و هەموو هەوڵی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی بانگەشەیەكی هێمنانە و دوور لە توندوتیژی و زمانی زبر و شكاندنی بەرامبەر بكەین.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *