کوردستانهەواڵی

بومەلەرزە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانی هەژاند

دەنگی كورد

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بوومەلەرزە ‌چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانی هەژاند و هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە بە ئاشکرا هەستیان پێکردووە. 

بەپێی ئاژانسەكانی هەواڵی جیهان، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بومەلەرزەیەك لەشارەكانی سلێمانی و ناوچەكانی چەمچەماڵ‌، قەڵادزێ، ڕانیە‌، كۆیە ‌و كەركوكی داوە و لەقەزای كۆیەی سەر بەپارێزگای هەولێریش، گوڕی بومەلەرزەكە زۆر بەهێز بووە و هاوڵاتیانی لەماڵەكانیان هێناوەتە دەرەوە.

لای خۆشییەوە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە:"بوومەلەرزەیەك لە هەرێم کاتژمێر (٣٠ :٧) خولەکى بەیانى ئەمڕۆ دووشەممە لە قوڵایی  ٩ کم  ڕوویداوە و گوڕەکەى (٤.٤) پلە بووە بە پێوەرى ڕێختەر."

کەشناسی هەرێم ئەوەیشی وتووە بومەلەرزەکە هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە. 

وێنەیەک لە راگەیەندراوەکەی کەشناسی هەرێم: 

 

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *