ئابووریهەواڵی

مووچەی وەزارەتێك و سێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم دابەش دەكرێت

ناوخۆ و پێشمەرگەی تیا نییە

دەنگی كورد

ئەمڕۆ دووشەممە، دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی رابردووی ئەمساڵی وەزارەتێك و سێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم دەكرێت.

بەپێی راگەیاندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، كە وێنەیەكی بۆ دەنگی كورد، نێردراوە ئەمڕۆ دووشەممە 16ی نیسان، مووچەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، لەگەڵ سەرۆكایەتیەكانی (هەرێم و حكومەت و پارلەمان)ی كوردستان دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی یەك تا كۆتایی ئەم هەفتەیە، بەردەوامی دەبێت، بەڵام هێشتا وادەی دابەشكردنی مووچەی ئەو مانگەی وەزارەتەكانی پێشمەرگە و ناوخۆ و خانەنشینان رانەگەیەندراوە.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *