
دەنگی كورد
بەهۆی هاتنی شەپۆلێكی باران بارین، لەماوەی (24) كاتژمێری رابردوودا، بڕێكی زۆرى باران لەناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان باریوە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمیش، ئاشكرایدەكات، زۆرترین باران لە پارێزگای هەولێر باریوە و ڕێژەكەی بریتیە لە 22.4 ملم.
بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو، ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر لەو ماوەیەدا، لە هەولێر 22.4 ملم و لە سلێمانی 5.7 ملم و لە هەڵەبجە 6.7 ملم باران باریوە.