عێراقهەواڵی

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان: هیچ مەترسییەک لەسەر هاککردنی ئامێرە ئەلکترۆنییەکانی هەڵبژاردن نیە

دەنگی كورد

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ ڕایگەیاند: هیچ مەترسییەک نییە لەسەر هاککردنی ئامێرە ئەلکترۆنییەکانی کۆکردنەوە و هەژمارکردنی دەنگەکان.

موعتەمەد موسەوی ئەندامی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، تەواوی ئامێرە ئەلکترۆنییەکانی دەنگدان دابینکراون و لە کۆگاکانی کۆمسیۆن هەڵگیراون.

ئەو ئەندامەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ڕاشیگەیاند: کۆمسیۆن تەواوی ئەرکە سەرەکییەکانی جێبەجێکردووە و گرێبەستەکانی تایبەت بە پرۆسەی هەڵبژاردنەکانیشی تەواوکردووە.

بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان دوێنێ 15ی مانگ دەستیپێکرد و وا بڕیارە ڕۆژی 12ی ئایار هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرێوەبچێت.
 

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *