کوردستانهەواڵی

وەزارەتی ئەوقاف: هەڵواسینی پۆستەر و فلێكس لە مزگەوت و شوێنە ئاینییەكان قەدەغەیە

هۆشداری دەدرێتە قەوارە سیاسییەكان و كاندیدانی هەڵبژاردن

دەنگی كورد

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم، هەڕەشەی تۆماركردنی سكاڵایی یاسایی لەو لایەن و لیست و قەوارە سیاسیانە دەكات، ئەگەر پۆستەری بانگەشەی هەڵبژاردن لەسەر دیوار و حەرەمی مزگەوتەكان هەڵبواسن.

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێم، لە راگەیاندراوێكدا، ئاشكرایكردووە، بەهۆكاری هاتنی ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارلەمانی عێراق، سەرجەم قەوارە سیاسییەكان و كاندیدانی هەڵبژاردن ئاگادار دەكەینەوە، هەڵواسینی هەموو جۆرە پۆستەر و فلێكسی بانگەشەی هەڵبژاردن و هەر جۆرە بانگەشەیەكی تری هەڵبژاردن، لە ناو حەرەمی مزگەوت و دیواری مزگەوت و شوێنە ئاینییەكان بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە.

لەبەشێكی تری راگەیاندراوەكەدا، ئەوەش خراوەتەڕوو، " لە حاڵەتی بوونی هەر سەرپێچییەك، وەزارەتی ئەوقاف راستەوخۆ بەبێ ئاگاداری لایەنی سەرپێچیكار سكاڵای یاسایی لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق لە دژ تۆمار دەكات".

بڕیارە لەرێكەوتی 12ی ئایاری ئەمساڵدا، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و لەو هەڵبژاردنەدا لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، سێ‌ ملیۆن و 144 هەزار و 730 دەنگدەر هەن و 25 قەوارە بەشدارن لە چوارچێوەی 19 حزب و چوار هاوپەیمانی‌ و دوو كاندیدی‌ تاك.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *