کوردستانهەواڵی

نێچیرڤان بارزانی: لە عێراق دەمێنێنەوە و پێوستمان بە دەنگی زۆرە

باس لە باڵباڵێنی ناو پارتی دەكات

دەنگی كورد

پارتی دیموكراتی كوردستان، بانگەشەی هەڵبژاردنی لە شاری هەولێر دەستپێكرد و جێگری سەرۆكی پارتیش، رایگەیاند: لە عێراق دەمێننەوە، بۆ ئەوەش داوای لەهاوڵاتیان كرد، دەنگیان پێ بدەن بۆ ئەوەی بەقوڕساییەكی زیاترەوە بچنەوە بەغدا.

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی لەمیانی دەستپێكردنى بانگەشەی هەڵبژاردن ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، لەشاری هەولێر، رایگەیاند: لەڕۆژی دەنگدان هەموومان پێكەوە دەچینە سەر سندوقەكانی دەنگدان، نابێت بەهیچ جۆرێك دەنگێكیش پەراوێز بخەین، چونكە یەك دەنگیش بۆ ئێمە گرنگە و دەشبێت ئەو مەسەلەیە بەجدی وەربگیرێت.

وتیشی:" دەزانین گلەیی هەیە، بەڵام ڕۆژی گلەیی نییە و نابێت باسی ئەو شتانە بكەین و ناحەزان و ڕكابەرانمان پروپاگەندە بڵاودەكەنەوە و باس لەبوونی باڵباڵێن لەناو پارتی دەكەن، دڵنیاتان دەكەینەوە پارتی حزبێكی یەكگرتووە، هەموومان خەبات دەكەین پێكەوە لەپێناو بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان".

جێگری سەرۆكی پارتی، ئاماژەی بەوەشكرد: دڵنیابن پارتی یەكگرتووە، لەئایندەشدا بەیەكگرتوویی دەمێنێتەوە و دەمانەوێت دۆخی سەرجەم ناوچەكان ئاسایی بكرێتەوەو دەبێت پارتی وەك ژمارەیەكی قورس لەبەغدا بێت، بۆ ئەوەی لایەنە كوردستانییەكان یەك دەست و یەكدەنگ بن، دەشمانەوێت بەشداربین لەسەر بنەمای شەراكەتی ڕاستەقینە لەعیراق.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *