کوردستانهەواڵ

لیستی مووچەی مانگێكی ئەم وەزارەتە لەگەنجینەكانە

" بۆ دابینكردنی پارە چاوەڕێی وەزارەتی داراین "

دەنگی كورد

لیستی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، بەسیستمی نوێی پاشەكەوت رەوانەی گەنجینەكان كراوە و بۆ دابەشكردنیشی چاوەڕێی دابینكردنی پارە لە لایەن وەزارەتی دارایی دەكرێت.

دلێر محەمەد، بەڕێوەبەری‌ گشتی ژمێریاری لە وەزارەتی‌ ناوخۆی حكومەتی‌ هەرێم، بەدەنگی كوردی راگەیاند: لیستی مووچەی وەزارەتەكەمان، بەسیستمی نوێی پاشەكەوتی مووچە ئامادەكراوە و ڕەوانەی گەنجینەكان كراوە، چاوەڕوانین وەزارەتی دارایی پارەی بۆ دابین بكات.

وتیشی " لە لیستەكەدا ڕێژەی پاشەكەوت لەنێوان لە10% بۆ لە30% دایە و بەڵێندراوە گۆڕانكاریی لە پاشەكەوتی مووچەی هێزەكانی پاسەوانی بكرێت، بەڵام مووچەكەیان دوادەكەوێت، بەشێوەیەك دوای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ مووچە بەسیستمی نوێی پاشەكەوت وەردەگرێت، دواتر دەستدەكرێت بەئامادەكردنی لیستی مووچەی هێزەكانی پاسەوانی بەسیستمی نوێ".

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *