جیهانهەواڵی

فەیسبووك زانیارییەکانت دەپارێزێت، نامەکەی ئەمجارە راستەقینەیە

پێویستە بۆ پاراستنی زانیارییەکانت ئەم هەنگاوانە بنەی

دەنگی کورد 

لەدوای ئامادەبونی دامەزرێنەری فەیسبووك، مارک زۆکەبێرگ لە بەردەم کۆنگرێس و بەڵینی باشترکردنی سیستەمی پاراستنی فەیسبووکی دا، لە ئێستادا ئەو تۆڕە بە نامەیەکی فەرمی هەوڵی پاراستنی زانیارییەکانت دەدات. 

لە نامە نوێیەکەی فەیسبووکدا کە لەسەر پەڕەی گشتی فەیسبووکەکەت دەردەکەوێت، ئەو بەرنامانەت پیشاندەدات کە دەسەڵاتیان هەیە بەسەر فەیسبووکەکەتدا و زانیاریەکانی ناویان هەیە. 

لە ئەو بەشەدا دەتوانیت ئەو بەرنامانە لاببەی کە پێویستت نین و یاخود هەست دەکەی بە بێ ئاگاداری خۆت هاتونەتە فەیسبووکەکەتەوە ئەمەش بەمەبەستی پاراستنی زیاتری زانیارییەکانی ناو فەیسبووکەکەت. 

وێنەی ئەو نامەیەی لە فەیسبووکەوە پێت دەگات.

Image result for protecting your information facebook

بەم ڕێگایە دەتوانیت ئەو بەرنامانە لا ببەیت کە دەتوانن زانیاری فەیسبووکەکەت بەکار بهێنن. 

پێشتر دەنگی کورد لە سەرچاوەیەکەوە ئەوەی بڵاوکردەوە لە چەند رۆژی داهاتوودا نامەیەکتان پێدەگات کە لەوڕێگەیەوە دەزانن ئایا زانیارییەکانی فەیسبووکتان لەلایەن کامبریدج ئەنالەتیکاوە بەکار هاتووە یان نا. 

 

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *