کوردستانهەواڵی

نێچیرڤان بارزانی: بەغدا لە ناردنی مووچە بەردەوام دەبێت

دەنگی کورد 

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، نێچیرڤان بارزانى لەدوای کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : بەغدا پابەند دەبێت بەناردنى پارەى مانگانە بۆ موچەى فەرمانبەرانى هەرێم.

سەبارەت بە چونی شاندی هەرێمیش بۆ بەغدا رایگەیاند: تەنها لە ڕاگەیاندنەکانەوە گوێى لە ڕۆشتنى وەفدى کورد بۆ بەغدا بووە هیچ بابەتێکى ئەوتۆ بوونى نییە .

ئاماژەی بەوەشکردووە: ڕەوشى دارایی هەرێم لە ئێستادا بە جیاواز لە چەند مانگێک پێشتر باشترە و بەرەو باشبوونى زیاتریش دەڕوات.

لەسەر بەڕێوەچونی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان سەرۆکی حکومەت داوایکرد بانگەشەى هەڵبژاردنەکان بەشێوەیەکى ئارام و دوور لە توندوتیژى بەڕێوەبچێت و ئارامی و ئیسراحەتی هاوڵاتیان تێک نەدەن. 

 

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *