کوردستانهەواڵ

پەروەردەی سلێمانی ئاگادارییەك بۆ مامۆستایانی سەرسندوقەکان بڵاودەکاتەوە

دەنگی کورد 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك ڕایگەیاند: سەرجەم مامۆستایانی بەشداربووی سەر سندوقەكانی دەنگدان لە كاتی دەوامی فەرمیدا بەهیچ شێوەیەك ناتوانن ناوەندەكانی خوێندن بەجێبهێڵن بۆ خولی راهێنانی كۆمسیۆن. 

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە هۆکاری ئەمەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە ئەو كارە ئارەزوومەندانەیەو بەرانبەر كارەكەشیان یارمەتی وەردەگرن.

ئاماژەی بەوەشکردووە: ئێمە وەك بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بە هیچ شێوەیەك مۆڵەت نادەینە مامۆستایان بۆ خولی راهێنانی كۆمسیۆن، بۆ چاودێری سەر سندوقەكانی دەنگدان، چونكە ئەمساڵ لەبەر دواكەوتنی خوێندن بەهۆی بایكۆتەوە سەرجەم پشووەكان و رۆژانی شەممە دەوام دەكرێت بۆ قەرەبووكردنەوەی ماوەی فەوتاو وە هیچ ماوەیەكمان نەماوە بۆ قوتابیان و خوێندكاران.

جەختی لەوەشکردووەتەوە : لەبەر ئەوەی خولی راهێنانەكان لە دوو كاتی جیاوازدا ئەنجامدەدرێت پێویستە مامۆستایان خۆیان بگونجێنن بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمسیۆن تا كارنەكاتە سەر رەوشی خوێندن لە ناوەندەكانی خوێندندا.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *