ئابووریهەواڵی

وەفدێكی هەرێم سەردانی بەغداد دەكات

دەنگی كورد

بەمەبەستی یەكلایكردنەوەی كێشەی خاڵە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان، بەتایبەتیش ئەوانەی دەكەونە سنووری پارێزگای سلێمانی، وەفدێكی هەرێم سەردانی بەغداد دەكات و ئیدارەی سلێمانیش سەردانەكە رێكدەخات.

ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگ لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان، بەدەنگی كوردی راگەیاند: دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا، چەند جارێك وەفدی باڵای حكومەتی ناوەند، بۆ لە نزیكەوە بینین و بڕیاردان لە كردنەوەی كۆمەڵێك خاڵی سنووری سەردانی هەرێمیان كرد، بەڵام هێشتا ئەو بابەتە وەك خۆی ماوەتەوە، بەتایبەتیش بەشێك لەو خاڵا سنووریانە دەكەونە پارێزگای سلێمانیەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد: بڕیارە لە چوارچێوەی وەفدێكدا سەردانی بەغداد بكەین و بەهۆی بانگەشەی هەڵبژاردنيشەوە ڕەنگە بۆ ماوەیەك دوابكەوێت و ئەو سەردانەش لەلایەن ئیدارەی پارێزگای سلێمانیەوە ڕێكدەخرێت، بەمەبەستی گفتوگۆكردن دەبێت لەسەر خاڵە سنورییەكان و چارەسەركردنی كێشەكانیان.

روونیشیكردەوە:" ڕێكەوتنمان لەبارەی خاڵە سنوورییەكان ئەنجامداوە و چاوەڕوانی دەستبەكاربوونی لیژنەكانی بەغداین بۆ ئەوەی ڕێنماییە گومركییەكان یەك بخەین و بیانخەینە بواری جێبەجێكردنەوە".

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *