چاوپێکەوتنلایف ستایڵ

گۆران نوری: وایلێھاتووە ھەموو ماڵێك گۆرانیبێژێکی ھەبێت

دەنگی کورد – خالید کاوە

گۆران نوری ھونەرمەندی لاو لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دیجیتاڵ میدیای "دەنگی کورد" سەبارەت بە ژیان و کاری ھونەری خۆی دوا. گۆران نوری لەساڵی ٢٠٠٧ دەستی بەکاری ھونەری کردوە، ئەمە جگە لەدابڕان و گەڕانەوەی تا ئێستا، یەکەم ئەلبوومی ناوبراو لەساڵی (٢٠١٢_٢٠١٣) دا بڵاوبوەتەوە.

دەنگی کورد لەگۆران نوری پرسی لەو ماوەیەی کاری ھونەری دەکەیت تا چەند لەکارەکانت رازیت؟ ناوبراو لەو بارەیەوە وتی" ئەتوانم بڵێم تا رادەیەك لە کارە ھونەرییەکانم رازیم، بەڵام ئێستا لەھەوڵی ئەوەدام تا رادەیەکی باشتر کارە ھونەرییەکانم بە بەراورد بە رابردوو پێش بخەم، بەخۆشحاڵیشەوە زۆر باشیشە ئێستا". سەبارەت بە کێشە و گرفتەکانی ھونەرمەندان گۆران نوری وەك ھونەرمەندیك بەدەنگی کورد دەڵێت" من وەك خۆم ھیچ کێشە و گرفتێکم نیە بەڵام وەك حەزێك ئەمەوێت ئەوە بڵێ، کەناڵەکانی راگەیاندن و سۆشیاڵ میدیا ئەبێ بزانن باسی کێ دەکەن بۆ ئەو خەڵکە، چونکە زۆر نا ھونەرمەند ناسراون بەو شێوازە".

گۆران نوری لەدرێژەی قسەکانیدا ئەوەیشی ووت کە" ئەو ھونەرەی کە ئێستا لەھەرێمی کوردستاندا ھەیە زۆر زەرەری لەھونەری کوردی داوە، تەنانەت سۆز و جوانیشی تێدا نەماوە ھەموویان گۆرانی فارسی و تورکی دەھێنن ئەیڵێنەوە، دواتر دەنوسن میلۆدی خۆمان، ئێستا بە فیلتەر وای لێھاتووە ھەموو ماڵێك گۆرانیبێژێکی ھەبێ ئەمەش زیانێکی زۆری دەبیت بۆ ھونەر".

ناوبراو وتیشی "ئەو ھونەرمەندانەی کە ھەن لەلای من بە پەنچەی دەست دەژمێردرێن، ئەوانەیشی خۆیان ھەڵواسیوە بە ھونەری کوردییدا جگە لە زیان ھیچی دیکە ناگەیەنن بە ھونەری کوردی، ھەڵەکەیش لەوانەوە نیە، ھەڵەکە لە خەڵکی ئێمەیە کە سناپ لەگەڵ گۆرانییەکانیاندا دەکەن و ناشزانن مەوزوع چیە".

ھەر سەبارەت بە کارو پڕۆژەی نوێ، ھونەرمەندی ناوبراو وتی" کار و پڕۆژەم لەئێستادا ئەلبومێکی نوێیە کە خۆی لە ١٠ تراك دەگرێت، لەپلانمدایە چەند کۆنسێرتێك لەشارەکانی کوردستان ئەنجام بدەم". گۆران نوری لەساڵی "١٩٨٤" لە شاری سلێمانی لەدایك بووە، لەساڵی "١٩٩٩" کوردستانی بەجێھێشتوەو لە شاری سوید نیشتەجێیە، ناوبراو ماوەیەك پێش ئێستا کلیپی "ماچ"ی بڵاوکردەوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگدانەوەی ھەبوو.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *