عێراقهەواڵی

بەرپرسێكی كۆمیسیۆن: دوا وادە بۆ وەرگرتنەوەی كارتی ئەلیكترۆنی دەنگدان 9ی ئایارە

دەنگی كورد

بەرپرسێكی كۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردەكانی عێراق ئاشكرایدەكات، ئەو هاوڵاتیانەی ناویان لە تۆماری دەنگدەراندا نوێ كردۆتەوە، بەبێ كارتی نوێی ئەلیكترۆنی دەنگدان، ناتوانن دەنگ بدەن و تا 9ی ئایاری داهاتووش، دەتوانن كارتە ئەلیكترۆنیەكان وەربگرنەوە.

زانا عوسمان، لێپرسراوی راگەیاندن و بڵاوكردنەوەی دەستەی هەڵبژاردنەكانی كوردستانی كۆميسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، بۆ دەنگی كورد، وتی  "هەموو ئەو هاوڵاتیانەی ناویان لە تۆماری دەنگدان نوێ نەكردۆتەوە، دەتوانن بەهەمان كارتی دەنگدانی پێشوو دەنگ بدەن".

ئاماژەی بەوەشكرد، بەڵام ئەو هاوڵاتیانەی تۆماری دەنگدانیان نوێ كردۆتەوە، ناتوانن دەنگ بدەن، تاوەكو كارتی نوێی ئەلیكترۆنی دەنگدان وەرنەگرنەوە، چونكە لە دوای نوێ كردنەوەی تۆماری دەنگدان، كارتە كۆنەكەی هەڵدەوەشێتەوە و كارتێكی نوێيان بۆ دروست دەكرێت".

ئەو بەرپرسەی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، روونیشیكردەوە:"دوا وادەی وەرگرتنی كارتی ئەلیكترۆنی دەنگدان، لەلایەن هاوڵاتیانەوە، تاوەكو رێكەوتی 9ی ئایاری داهاتووی ئەمساڵە، واتە سێ رۆژ پێش دەنگدانی پەرلەمان".

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *