عێراقهەواڵ

دەستەی كەشناسی عێراق: خۆڵ بارین كۆتایی دێت و باران بارین دەستپێدەكات

پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە

كورد

لە ئەمشەوەوە ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستانی گرتبوەوە كۆتایی پێدێت و لەم هەفتەیەشدا، شەپۆلێكی باران بارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و پلەكانی گەرماش روو لە نزم بوونەوە دەكەن.

بەپێی راگەیاندراوێكی دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق، ئاماژە بەوەكراوە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەممە، هەرێمی كوردستان كەشێكی خۆڵاویی هەبوو، دواتر گۆڕدرا بۆ هەور و لە ئەمشەویشەوە، باران بارین دەستپێدەكات و پلەكانی گەرماش بەرەو نزم بوونەوە دەچن".

ئەوەش خراوەتە روو" كەشوهەوای سبەینێ یەكشەممە، بەشێك لە ناوچەكانی ناوەڕاستی عێراق و هەرێمی گوردستانیش، هەور دەبێت و بارانیش دەبارێت، ئەگەری هەورە تریشقەش هەیە". دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق"

تەئكیدیشیكردتەوە سەبارەت بە ڕۆژی دووشەممە، كەشوهەوای هەرێمی كوردستان گۆڕانكاریی زۆر بەخۆیەوە نابینێت، بەپێی پێشبینی دەستەكەش، پلەكانی گەرما ئاسایی دەبنەوە.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *