کوردستانهەواڵی

‎”نزیكەی 150 هەزار كارتی ئەلیكترۆنی دەنگدانی هاوڵاتیان لای كۆمیسیۆنە”

كۆمیسيۆن و میدیاكاران كۆبونەوە

دەنگی كورد

كۆمیسیۆن و دەزگاكانی راگەیاندن لە شاری هەولێر سەبارەت بە شێوازى رێ پێدانی رۆژنامەنووسان بۆ روماڵكردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كۆبونەوە و لە سلێمانیش بەرپرسی كۆمیسیۆن، ئاشكرایدەكات "تاوەكو ئێستا نزیكەی 150 هەزار كارتی ئەلیكترۆنی هاوڵاتیان لایان ماوەتەوە".

عەلی قادر، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند: نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ نوێنەری دەزگاكانی راگەیاندن لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان كۆبوینەوە و بڕیاردرا چەند بنكەیەكی دەنگدان دیاری بكرێت بۆ ڕووماڵی ڕۆژنامەنووسان، بۆ ئەوەی بتوانن وێنە بگرن و ڕۆژنامەنووس بەبێ كامێرا دەتوانن بچنە ناو سەرجەم بنكەكانەوە.

وتیشی "هەر ڕۆژنامەنوسێكی ناوخۆیی و جیهانی دەتوانێت ڕووماڵی هەڵبژاردن بكات بە مەرجی ئەوەی ناسنامەی تایبەتی كۆمسیۆنی بۆ بكرێت".

ئاماژەی بەوەشكرد: سەبارەت بە وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان، لە پارێزگای هەولێر لە 65% و لە سلێمانی لە67% و لە دهۆكیش لە 63%ی هاوڵاتیان كارتی دەنگدانیان وەرگرتۆتەوە.

هاوكات هاوڕێ‌ تۆفیق، بەرێوەبەری‌ ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، لە كۆنگرەیەكی‌ رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەو هاوڵاتیانەی‌ تا رێكەوتی 9/11/2017، تۆماری بایۆمەتری دەنگدانیان ئەنجامداوە، پێویستە سەردانی‌ بنكەكانی‌ كۆمیسیۆن بكەن بۆ وەرگرتنەوەی‌ كارتی‌ نوێی‌ ئەلیكترۆنی‌ دەنگدان، چونكە كارتە كۆنەكەیان كار ناكات، ئەوانەی‌ لەدوای‌ ئەو رۆژەوە چوون كارتە نوێیەكەیان دەكەوێتە دوای‌ هەڵبژاردن.

روونیشیكردەوە: "ئەو هاوڵاتیانەی‌ لە دوای‌ ئەو بەروارەوە تۆماری بایۆمەتری دەنگدانیان ئەنجامداوە یان هەر نەچوون دەتوانن بەكارتە كۆنەكە دەنگ بدەن و تا ئێستاش نزیكەی‌ 150 هەزار كارتی‌ نوێی‌ ئەلیكترۆنی‌ دەنگ لەلای‌ كۆمسیۆنە و داوادەكەین هاوڵاتیان سەردان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی‌ كارتەكانیان، بۆ ئەوەی‌ مافی‌ دەنگدانیان نەفەوتێت.

بڕیارە ڕۆژی ١٢ی ئایار هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت كە ٢٣ لیست و كەسایەتی هەرێمی كوردستان كێبڕكێ دەكەن لەسەر بەدەستهێنانی ٤٦ كورسی پەرلەمانی كە دیاریكراون بۆ هەرێمی كوردستان. ‎

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *