هەمەڕەنگ

چۆن چاوپێکەوتنێکی باش بۆ دۆزینەوەی کار ئەنجام دەدەیت؟

زۆرێک لە کۆمپانیاکان کاتێک پێویستیان بە کارمەند دەبێت چاوپێکەوتن لەگەڵ خاوەنی cvیەکان ئەنجام دەدەن، ئەمەش ناخۆشترین ساتە چونکە کاری داھاتووت داھاتووت پشت بەو چەند خولەکە دەبەستێت، بەڵام دەتوانیت سوود لە ئەزموونی چاوپێکەوتنی خراپی کار وەربگریت:

شوان ئەبوبەکر شارەزا لە بواری بازرگانی و ھەنگاوەکانی کاری سەرەتایی بە ماڵپەڕی دەنگی کوردی ڕاگەیاند: پێش چون بۆ چاوپێکەوتنی کار لەگەڵ ھاوڕێ و دۆستەکانت ڕاوێژ بکە رەنگە ئەوان بۆچوونێکی جیاوازیان ھەبێت کە تۆ بیرت لێی نەکردبێتەوە، بیر لەو شتانە بکەوە کە لەو چاوپێکەوتنەدا بە باشی ئەنجامی دەدەیت و سەربەرزی، ئەوەشت لەبیربێت ئەگەر سەرکەوتوش نەبێت، بەڵام توانیت چاوپێکەوتنێک ئەنجام بدەیت، خودی خۆی دەستکەوتێکە.

ئاشکراشیکرد: ئەگەر توشی شڵەژان بوویت و پەنێکیشت نابێتەوە (وەکو ناوھێنانی ھەڵە یان ڕژاندنی پەرداخی ئاو)، دەرفەت بقۆزەوە بۆ ڕاستکردنەوەی ھەڵەکەت یاخود دەتوانیت داوای لێبوردنیان ئاراستە بکەیت، دەتوانیت تەنانەت داوای دەرفەتێکی دیکە بکەیتەوە.

وتیشی" پێویستە لەگەڵ چوونت بۆ چاوپێکەوتنی کارەکەت، پێویستە لەگەڵ خۆت قەڵەم و کاغەزت پێبێت، مۆبایلەکەت خامۆش بکە، لەکاتی قسەکردن لەگەڵ کارمەندی کۆمپانیاکە ڕاستەخۆ سەیری ناو چاویان بکە".

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *