تەندروستیهەمەڕەنگ

لابردنی مووی زیادە لە ڕێگەی بەکارھێنانی لەیزەرەوە

لابردنی مووی زیادە لە ڕێگەی بەکارھێنانی لەیزەرەوە یەکێکە لەو جوانکارییانەی کە لە سەنتەرەکانی جوانکاری ئەنجام دەدرێت، پسپۆڕێکی ئەو بوارەش زیانەکانی ئەم جوانکارییە بۆ شارەزایی بەکارھێنەرەکەو و جۆری ئەو ئامێرەدەگەڕێتەوە کە بەکاریدەھێنن.

دکتۆرە کەژان عەلی تۆفیق پسپۆڕی لێزەر و جوانکاری پێست بە ماڵپەڕی دەنگی کوردی ڕاگەیاند: لێزەر جۆرێکە لە تیشک ئەمەش لەکاتی بەکارھێناندا کار لە ڕەگی موودەکات و لاوازی دەکات، ئەمەش بۆ کۆنترۆڵکردنی مووی زیادەیە، ئەگەر زیانی لاوەکیشی ھەبێت تەنھا کاردانەوەی لەسەر پێست دەبێت، کە ڕەنگە سوتانێکی کەم یان سوربوونەوەی بەدوادابێت، ئەمەش بۆ شارەزای بەکارھێنەر و جۆری ئامێری بەکارھێنانەکەی دەگەڕێتەوە.

ئاشکراشیکرد: بەھۆی ھۆرۆنەوە موی پیاوان زۆرتر و بەھێزترە ھەربۆیە پێویستی بە ئەرکی زیاتر ھەیە لە لابردنی، لە خانمانیشدا لەکەسێک بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت، مووی سمێڵی خانمان زۆر بەھێزە و پێویستی بە ئەرکی زیاتر ھەیە.

ڕێنمایی دوایی بەکارھێنان:
بەکارھێنانی کیسی ساردکەرەوە
دەرمان و کرێمی دژە ھەوکردن
بەکارھێنانی دژەخۆر
بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک دوورکەوتنەوە لە تیشکی خۆر

کاریگەری لێزەر لەسەر پێست:
-سوتانی پێست 
-گرێ
-ھەوکردن

ڕێنمایی پێش بەکارھێنانی لێزەر:
پێویستە شەش ھەفتە پێشتر مووەکان ھەڵنەکەندرێت، تەنھا بتاشرێت
ڕۆژێک پێش بەکارھێنان مووەکان بتاشرێت
دوو ڕۆژ پێشتر دژەخۆر بەکاربھێنرێت و تیشکی خۆر بەر مووەکان نەکەوێتدروستبوونی زیبکە

کاریگەری لێزەر لەسەر موو:
کەمبوونەوەی ژمارەیان 
کەمبوونەوەی خێرایی گەشەکردنیان
ناسکبونی مووەکان
کەم ڕەنگبوونی مووەکان

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *