تەندروستیهەمەڕەنگ

بۆچی نابێت پەتاتە لە بەفرگردا دابنرێت؟

ھەڵگرتنی پەتاتە لە نێو بەفرگردا، کارێکی ھەڵەیەو پێویستە بەدوای جێگەیەکدا بگەڕێین کە کەشێکی گونجاوی ناوەندی ھەبێت، چونکە نیشاستە لە پێکھاتەی پەتاتەدا ھەیە، بەھۆی کەشی ساردەوە پێکھاتەی کیمیایی دەگۆڕێت.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی  eye opening، ھەڵگرتنی پەتاتە لە نێو بەفرگردا، کارێکی ھەڵەیەو زۆرجاریش مەترسیدارە، بەو پێیەی پێکھاتەی پەتاتەکە گۆڕانی کیمیای بەسەردادێت و دواتر زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.

لەو ڕاپۆرتەدا ئەوەش ئاشکرا کراوە، زیانی ھەڵگرتنی پەتاتە لە نێو بەفرگردا بۆئەوە دەگەڕێتەوە کە پەتاتە لە کەش و ھەوای سارددا ئەو نیشاستەیەی کە تێیدایەتی وردە وردە دەگۆرێت بۆ شیرینی و دەبێتە شەکر، کە ئەو شەکرەش بۆ جەستەی مرۆڤ تەندروست نییە.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *