تەکنەلۆژیاجیهانهەواڵی

فه‌یسبووك هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ر بۆ سینگڵه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌

تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد دەکات

دەنگی کورد 

كۆمپانیای فه‌یسبووك ده‌یه‌وێت دۆخی هاوڵاتیان له‌ سینگڵییه‌وه‌ بۆ هەبونی هاوبه‌ش و خۆشه‌ویست بگۆڕێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌رقاڵی په‌ره‌پێدانی تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێیه‌ بۆ تۆڕه‌كه‌ی. ​

شه‌وی رابردوو مارك زۆكه‌بێرگ دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبووك له‌ میانی وتارێكی بۆ گه‌شه‌پێده‌ری سۆفتوێره‌كان له‌ كۆنفرانسی F8 رایگه‌یاند له‌ به‌رنامه‌یاندایه‌ تایبه‌تمه‌ندی " ژوان دانان" بۆ تۆڕه‌كه‌ زیاد بكه‌ن.

دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبووك رایگه‌یاند:"له‌سه‌ر تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك 200 ملیۆن به‌كارهینه‌ر به‌ سینگڵ خۆیان تۆماركردووه‌ و بۆیه‌ پێویسته‌ چاوێكمان له‌وانیش بێت."

ئه‌وه‌شی وت ئێستا یه‌ك له‌سه‌ر سێی هاوسه‌رگیرییه‌كان له‌ رێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش مایه‌ی خۆشحاڵییه‌.

یه‌ پێی وته‌كانی زۆكه‌بێرگ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك ده‌بێت، به‌كارهێنه‌ر هه‌ژماری خۆی درووست ده‌كات و زانیارییه‌كانی تۆمار ده‌كات، پاشان لای ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ هاورێت نین و ئه‌وانیش به‌ هه‌مانشێوه‌ ئه‌و هه‌ژماره‌یان هه‌یه‌، له‌و رێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانن یه‌ك ببینن و ژوان دابنێن.

سه‌باره‌ت به‌ ئاشكرابونی زانیارییه‌كان لای هاورێكانت، زۆكه‌بێرگ به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ رایگه‌یاند: مه‌ترسن زانیارییه‌كان لای هاورێكانی فه‌یسبووكه‌كه‌ی خۆتان ده‌ر ناكه‌وێت.

زیادكردنی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كۆمپانیای فه‌یسبووك به‌ده‌ست دزه‌ پێكردنی زانیارییه‌كانی له‌لایه‌ن ده‌زگای كامبریدج ئه‌ناله‌تیكاوه‌ ده‌ناڵێنێت و به‌شیك له‌ به‌كارهێنه‌رانی له‌وه‌دڵنیا نین كه‌ زانیارییه‌كانیان پارێزراوه‌ یاخوود نا.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *