دەنگی کورد
بە پێێ گرتە ڤیدیۆییەك لە پێگەی یوتوب بڵاوکراوەتەوە، دەردەکەوێت کیم جۆنگ ئون ی سەرۆکی کۆریای باکور پاڵ بەوێنەگرێکەوە دەنێت و لەسەر رێگەی ژنەکەی لای دەبات.
ئەو ڤیدیۆیە بە خێرایی بە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوویەوە و بەشێك لە بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان وایان دانەوە کە ئەمە خۆشەویستی دەربڕینە بۆ خێزانەکەی و پاسەوانی کردنییەتی.
رووداوی ڤیدیۆکە كاتی دیداری نێوان كیم جۆنگ ئون و موون جای ئین روویداوه‌و له‌وكاته‌ی وێنه‌گری رۆژنامه‌یه‌ك ده‌چێته سه‌ر رێگای خێزانەکەی كیم بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی بگرێت،بەڵام سه‌رۆكی كۆریای باكوور پاڵی پێوه‌ده‌نێت و له‌سه‌ر رێگای خانمی یه‌كه‌می كۆریای باكوور لایده‌دات.