ڤیدیۆکوردستانهەواڵی

پۆلیسی سلێمانی فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی بۆ چوار تۆمه‌تبار ده‌ركرد

به‌تۆمه‌تی‌ كوشتنی‌ هاوڵاتیه‌کەی دوێنێیە

دەنگی کورد 


پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: پاش ئه‌وه‌ی‌ رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ 2018/5/2، له‌شه‌قامی شه‌ست مه‌تری شاری سلێمانی‌ -نزیك پردی قالاوه‌- هاوڵاتیه‌ك له‌ناو ئۆتومبیله‌كه‌یدا كوژرا، ئه‌مرۆ 3/5/2018 به‌رێز دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ بۆ چوار تۆمه‌تبار ده‌ركرد به‌تۆمه‌تی‌ كوشتنی‌ ئه‌و كه‌سه‌.

به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی‌ پۆلیس، كوشتنی‌ ئه‌و كه‌سه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌كێشه‌یه‌كی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ پێشتره‌وه‌ هه‌بووه‌. لێكۆڵینه‌وه‌كانی‌ پۆلیس له‌روداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

دوێنی ٢ی ٥ی ٢٠١٨، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە لە شەقامی شەست مەتری شاری سلێمانی و لە ئاکامی ڕووداوێکی تەقەکردن، ئۆتۆمبێلێک سوتاوە و هاوڵاتییەکیش گیانی لەدەستداوە.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *