ئەدەب و هونەر

فیلمی(باشترین خەڵات) تائێستا ٧ جار خەڵاتی بردووە

دەنگی کورد – خالد کاوە


فیلمی "باشترین خەڵات" بەرھەمی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و ھونەری سلێمانی بەشی سینەمایە و لەسیناریۆو دەرھێنانی (واحیدی کفری)یە و لە نواندنی ھەریەك لە ھونەرمەندانی کورد (سەربەست ئەحمەد و باران عومەر)ە.

عوسمان عەبدوڵا کە یاریدەری دەرھێنەرە بە دەنگی کوردی راگەیاند:"کورتە فیلمی (باشترین خەڵات )خاوەنی حەوتەمین خەڵاتی یەکەمەکانە و لەفیستڤاڵی فیلمی نیودەوڵەتی پارێزگای سەماوە و بەسرە و ناسریە و واست و ھە ولێر – و  خەڵاتی لیژنەی دادوەرانیشی لەفیستڤاڵی فیلمی نیودەوڵەتی واست بردوە، بەباشترین فیلمی سالی ٢٠١٨ دیاری کرا".

ئەمە لەکاتێکدایە لەفیستڤاڵی فیلمی نیودەوڵەتی ناسریە ،لە کۆی ١٢ فێستیڤاڵی جیاوازی عێراقی. لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان تەنھا دوو فیلم وەرگیرابوون.

ھاوکات بەشداری لە فێستیڤاڵی تەتاوین کردووە لە مەغریب و ئێستا ئەو فیلمە کاندیدە بۆ خەڵاتی باشترین خەڵاتی فێستیڤاڵی سۆر لە مەغریب .

ئامانجی دەرھێنەر لەو بەشداریکردنە ئەوە بووە بە گوتەی خۆی ویستوویەتی فیلمەکانی پیشانی خوارووی عێراق بدات و بڵێت ھیچ ھێزێك کورد ناوەستێنێ لە کاروانی ھونەری سینەما.

ئەو فیلمە چیرۆکەکەی بەشێوەیەکە کە دەرھێنەرێکی کورد لە ھەرێمی کوردستانەوە فیلمێك دەنێرێت بۆ فێستیڤاڵَێکی نێودەوڵەتی لە بەغدا و خەڵاتی باشترین دەرھێنان بەدەست دەھێنێت، بەڵام لەکاتی گەڕانەوەیاندا بەرەو کوردستان لە نیوەی رێ دەکەونە بۆسەی مەفرەزەیەکی داعش و ھەموو سەرنشینەکانی ناو ئۆتۆمبێلەکە دەھێننە خوارەوە و کچێکی جوان دەبەن، خەڵاتی دەرھێنەرەکە دەشکێنن و دەستڕێژی گولەیان لێدەکەن و ھەموویان دەکوژن، تەنها منداڵێك نامرێ و ھەڵدەستێ پارچەیەك لە شووشەی خەڵاتە شکاوەکە ھەڵدەگرێ و بەشەقامێکی دووردا دەڕوات، واتە سینەما لە عێراق و کورستان بەردەوام دەبێت و داعش ئەگەر دەرھێنەرێك بکوژێت، کەسێکی دیکە پەیامەکە دەگەیەنێت.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *