بیروڕا

رەنجی باوکم و هاوڕێکانی بۆچی بوو؟

دەستور خەبات*

دە ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر لەدەستدانی باوکمدا ، بەڵام ئەمساڵی بەئازارترین ساڵ بوو بۆ من، کاتێك دەبینیم رەنجی چەند ساڵەی باوکم وشەھیدانی ھاوڕێی؛ ئەو پێشمەرگە دێرینانەی کە تەمەنی لاوێتی خۆیان بەخشی بە شۆڕش و خاك و نیشتیمان، هێشتا بەو ئەنجام و مەبەستە نەگەیشتوون کە ژیانی خۆیان لەپێناوی کرد بە قوربانی، کە ئامانج و مەبەستیان دروستکردنی حکومەتێکی کوردی و دەوڵەتێکی کوردستانی؛ یاسا تیایدا سەروەر بێت مافی ھەموو چین و توێژێکی کۆمەڵ تێدا پارێزراو بێت .

بەڵام بەداخەوە ئەمەی دەیبنین لەئێستادا حوکمەتێکی بێباك و بێ سەروەری یاسایە، ئەوانەی بەدڵسۆزی و پاکی خەباتیان کرد لەئێستادا بێ ھیواکراون بەتایبەت پێشمەرگەی دێرین و کەمئەندامی سەنگەرو خانەوادەی شەھیدان، کە دەبینن نەك ھەر حوکمەتێکی دادپەروەر دروست نەبووە، بەڵکو خەونی بوون بەدەوڵەتی کوردستانیان بۆ چەندین ساڵ گەڕانەوە بۆ دواوە.

بەھۆی ھەڵەیەکی سیاسییەوە بەشێکی خاکی کوردستانیان خستووەتە مەترسیەوە، خوێنی سەدان شەھیدی شەڕی دژ بەداعشیان بەفیڕۆدا، ڕەنجی چەند ساڵەی کوڕانی تیپی ۲۱کەرکوك و تیپی ۲٥خاڵاخاڵان و کەرتی چواری جەباری و کوڕانی گەرمیان بێبەرھەم کراون، بەداخم بۆ ئەم بارودۆخەی ئێستا ئێمەی شەرمەزار کردووە بەرامبەر خوێنی شەھیدان و رەنجی چەند ساڵەی پێشمەرگەو کەس و کاری ئەنفالکراوان و شۆڕشگێڕان.

 

*کوڕی شەهید خەبات کەرکوکی

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *