ئەدەب و هونەر

(پەیکەری دایك) لە دایك دەبێت

دەنگی کورد

هونەرمەندی پەیکەرساز، کامەران قەرەداغی لە ئامادەکارییدایە بۆ دروستکردنی پەیکەری دایك، ئەو هونەرمەندە دەیەوێت بەو کارە جیاوازییە جێندەرییەکان تێپەڕێنێت و ئەو کۆت و بەندانە تێکبشکێنێت کە ژن وەکو بوونەوەرێکی وروژێنەر تەماشا بکرێت.

 سەبارەت بەو پڕۆژە نوێیەی بۆ دەنگی کورد ووتی:" لەئامادەکارییدام بۆ دروستکردنی ماکیتیك بۆ جوانەیەکانی ژن وەك هۆکاری زیادبوونی کۆمەڵگە، وەك رۆشتنبیری وەك تێپەڕاندنی جیاوازییەکانی جێندری وتێكشکاندنی ئەو کۆت وبەندانەی ژن وەك بونەوەریکی وروژێنەر سەیر بکریت . بۆیە پێویستە چیتر ژن وەك کایەیەکی بەهیزو چاونەترس خۆی بناسینێ و چیتر ژن، شەرەفی باوك و براو مام و خاڵ نەبێت، بەڵکو پێوستە خۆی خاوەنی شەرەف و بۆچوون و ئایدیای خۆی بێت و ئەو قوناغانە تێپەڕێنێت کە بوونەوەری دووم بێت.

کامەران قەرەداغی لە دایکبووی شاری سلێمانییە، دەرچووی پەیمانگای ھونەرەجوانەکان ، تاوەکو ئێستا خاوەنی دوو پێشانگای تایبەتی و ٦٥ پێشانگای ھاوبەش لەناوەوەو دەرەوەی ھەرێمی کوردستانە، ئەندامی دەستەی دەمەزرێنەری (گروپی ھونەری دڵخواز) ئەندامی سەندیکای ھونەرمەندانە، ئەندامی کۆمەڵەی شیوەکارانی بغدادە.

                                                         

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *