عێراقهەواڵی

كۆمسیۆن دوا وادەی بۆ وەرگرتنەوەی كارتی بایۆمەتری دەنگدان دیاریكرد

دەنگی كورد

بەرپرسێكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی‌ عێراق، رایدەگەیەنێت دوا وادە بۆ وەرگرتنەوەی كارتی بایۆمەتری دەنگدان لەلایەن هاوڵاتیانەوە، ڕۆژی سێشەممە 8ی ئایارە و دەشڵێت "وادەكە درێژناكرێتەوە".

سەعید كاكەیی، ئەندامی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، بەدەنگی كوردی راگەیاند: سبەینێ سێشەممة وەك دوا وادە بۆ وەرگرتنەوەی كارتی بایۆمەتری دەنگدان لەلایەن هاوڵاتیانەوە دیاریكراوە و بەهیچ شێوەیەكیش ماوەكەی درێژناكرێتەوە، چونكە ڕۆژێك دوای ئەو وادەیە، واتە ڕۆژی چوارشەممە سەرجەم ئەو كارتانەی وەرنەگیراونەتەوە كۆدەكرێنەوە و دەگەڕێنرێنەوە بۆ نووسینگەی نیشتیمانی لە بەغداد.

وتیشی "دوای هەڵبژاردن و ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن، جارێكی دیكە كارتەكانی دەنگدان دەگەڕێتەوە بۆ نووسینگەكانی كۆمسیۆن لە پارێزگاكان و پڕۆسەی وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان دەستپێدەكاتەوە".

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *