بیروڕا

دوو بارزانی و یەک پارتی

ئاسۆ حاجی

ئامانجی پاراستنی یەکڕیزی و یەک گووتاری لە ناوخۆی کوردستان لە ساڵانی ڕابردوو دەستی پارتی بەستبوو لەو دەڤەرەی پێی دەگووترا سەوز و دواتر بووە سەوزنیلی و ئێستاش پێی دەڵێن دەڤەری هەمەڕەنگ،زۆربەی کات بێدەنگی هەڵبژاردبوو لە بەرامبەر ئەو دوژمنایەتی و ئازاردانی ئەندام و لایەنگرانی هەر بۆ ئەوەی ناو ماڵی کورد بە یەکگرتووی بمێنێتەوە،
باجەکەشی پارتیەکانی سلێمانی دەیان دا.

ئیستا کە هێزە ڕکابەرەکانی پارتی مانایان بۆ هیچ شتێک نەهێشتەوە  لە دوژمنایەتی کردنی پارتی چوونە قۆناغێکی تازە کە لە پێناو لەناوبردنی پارتی ئامادەبن خاک و خەڵک تەسلیمی داگیرکەران بکەنەوە و دوژمنانی کورد و کوردستان بکەنە برابەشی سەرکەوتنیان بەسەر پارتی، بۆیە پارتیش هەنگاو بەرەو قۆناغێکی دیکە هەڵدەگرێ کە قۆناغی تێکشاندنی ئەو ئیڕهابە فکریەیە هەروەها تێکشاندنی ئیڕادەی خیانەتکارانە.

پارتی کە ئێستا دەست کراوەترە لە جاران ڕکابەرە سیاسیەکانیشی بێهێزترن کە لە هێزێکی سیاسی کاریگەر ئیستا بەسەر چەند هێزێک دابەش بوونە و وەک هێزی سیاسی لۆکاڵی و ناوچەیی خەریکە چوارچێوەی خۆیان وەردەگرن، ئەوەش جگە لە پەرت بوونی توانایان دەنگەکانیشیان پەرت دەبن کە پارتی دەتوانێ لە نێو پەرتەوازەیی ئەواندا بە‌هێزتر دەرکەوێ.

گووتارەکەی نێچیرڤان بارزانی ئەوەی لێدەخوێندرێتەوە کە چیتر سەرکردایەتی کردنی ململانێکانی سلێمانی لە هەولێرەوە نابێت بەڵکو بەهێزەوە لە مەیدانی ڕکابەریەکە لە ناو جەرگەی سلێمانی دەبێت، ئەو ئاماژەیە لایەنەکانی دیکەی نارەحەت و سەخڵەت کردووە.

ئەو ناڕحەتی و ناجێگیریە دەروونیەی لەلایەن ڕکابەرەکانی پارتی لە سلێمانی بە تایبەتی هەندێک لەوانەی بە حیسابی خۆیان سلێمانی قەڵای حیزبەکەیانە ئێستا بە بیستنی وشەی خیانەت و شازدەی ئۆکتۆبەر توشی هەڵچوون و هێستریا دەبن چونکە دەزانن باجێکی گەورە چاوەڕێیانە کە لە سلێمانیەوە پێیان دەژمێردرێت بەر لە کەرکوک.

گووتەکانی مەسڕوڕ بارزانی لە هەڵمەتەی بانگەشەی بۆ کاندیدانی حیزبەکەی کە زیاتر لە چوارچێوەیەکی نەتەوەیی و نیشتیمانی داڕێژراون لەو گۆشەیەوە وەبیرهێنانەوەی ئەو خیانەتەی خەریک بوو هەموو شتێک بکاتە قوربانی چەند دەسکەوتێکی بچووک و کاتی چەند کەسێک لە لە دوای خیانەتی شازدەی ئۆکتۆبەر بە کاڵفام و فەیسبوکچی ناسراون مەسڕوڕ بارزانی بە پێویستی دەزانێ، ئەوەش بەو هێرشکردنە سەر هیچ حیزب و قەوارەیەک و لیستێک دانانێت چونکە پارتی باوەڕی بەوە هەیە کە کورد بە یەکگرتووی و یەک هەڵوێستی بچێتەوە بەغدا بۆ پارێزگاریکردن لە مافە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان و ڕکابەری کردنیش لە سەر وەرگرتنی دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنەکانی کوردستان بهێڵدرێتەوە.

یەکگرتوویی و یەک هەڵوێستی کورد کە پارتی بانگەشە و کاری بۆ دەکات بە‌ سەرچاوەی هێزی دەبینێ، لە بەرمبەردا کە ڕکابەرانی بانگەشەی سڕینەوە و لەناوبردنی پارتی دەکەن لەڕێی ئەو ئیڕهابە فکریەی بەڕێوەی دەبن هەروەها دەست تێکەڵاوکردنیان لەگەڵ دوژمن و خۆ و خاک تەسلیم کردن پێیان، ئەوەش بە ڕوونی پێمان دەڵێ سەرچاوەی هێزی نەیارانی پارتی چیە و لە کوێوەیە.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *