عێراقهەواڵی

کۆمسیۆن وادەی وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدانی درێژکردەوە

دەنگی کورد 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان وادەی وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدانی تاوەکو ١٠ی مانگ درێژکردەوە و داواش لە هاوڵاتیان دەکات پەلە بکەن لە وەرگرتنەوەی کارتەکانیان. 

کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشکردووە  تاوەکو ئێستا ملیۆنێك و ٦٠٠ هەزار كەس لە هەرێم کارتی  دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە.

هاوکات کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشکردووە ئەو درێژکردنەوەیە بۆ ئەوەیە تاوەکو زۆرترین رێژەی هاوڵاتیانی هەرێم کارتەکانیان وەربگرنەوە. 

١٢ی ئەم مانگە دەنگدانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت و حزبە کوردییەکانیش بە چەند لیستێکی جیاواز بەشداری لە خولی نوێی پەڕلەمانی عێراق دەکەن. 

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *