ئابووریهەواڵی

حكومەتی هەرێم پێدانەوەی قەرزی نیشتەجێبوون رادەگرێت

دەنگی كورد

ئەو كەسانەی موچە خۆرن و قەرزی سندوقی نیشتەجێبوونی حكومەتی هەرێمیان لایە، تا تادوای تێپەڕینی قەیرانی دارایی، دانەوەی قیستەكانیان بە حكومەت دەوەستێت و هیچ سزایەك نادرێن.

رێكەوت زەكی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، رایگەیاند: دوای نووسراومان لەڕێگەی ئـەنجومەنی پارێزگای سلێمانیەوە، بۆ جێگری سەرۆك وەزیران و ڕەزامەندیان، هاوكات ئـاڕاستەكردنی بۆ وەزارەتی دارایی، ئەو كەسانەی موچە خۆرن و قەرزی سندوقی نیشتەجێبوونی حكومەتی هەرێمیان لایە، قەرزەكانیان جارێ لێوەناگیرێتەوە.

وتیشی "هەموو ئـەو فەرمانبەرانەی (مامۆستایان+ پێشمەرگە+ هێزەكانی ناوخۆ+ فەرمانبەرانی مەدەنی)ە قەرزی سندوقی نیشتەجێكردنیان وەرگرتووە، دانەوەی قستەكانیان بەحكومەت دەوەستێت تا دوایی ئـاسایی بونەوەی قەیرانی دارایی بەبێ ئـەوەی سزای دواكەوتن بیانگرێتەوە، واتە لەم مانگەوە دەتوانن قستەكان نەدەنەوە بەحكومەت تادوای تێپەڕینی قەیرانی دارایی.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *