ئابووریهەواڵی

وەزارەتی دارایی کرێی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا خەرجدەکات

دەنگی کورد 

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم ڕەزامەندی نیشانداوە بە خەرجکردنی پارەی كرێی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا. 

لە ڕونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوریدا هاتووە:"لەسەر راسپاردەی بەڕێز سەرۆكی حكومەتی هەرێم دوێنێ دوو شەممە 7/5/2018، رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم رەزامەندی نیشاندا لەسەر بەردەوامیدان بە خەرجكردنی كرێی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا."

ئاماژەی بەوەشکردووە خەرجکردنی ئەو بڕەپارەیە لە چوارچێوەی رێنمایی دارایی ژمارە 38، بە گوێرەی لیستەكانی لیژنەی تایبەتمەند و بە رەچاوكردنی دۆخی دارایی هەرێم بووە. 

 

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *