ئابووریهەواڵی

مووچەی 11 وەزارەت و دەستەی هەرێم دابەشدەكرێت

دەنگی كورد

سبەینێ چوارشەممە 9ی ئایار، لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە، مووچەی مانگی شوباتی رابردووی ئەمساڵی ژمارەیەك وەزارەت و دەستە دابەشدەكرێت.

بەپێی ئەو خشتەیەی پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردبوەوە، سبەینێ رۆژی چوارشەممە دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی رابردووی ئەمساڵی  وەزارەتەكانی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، خاوەن پێداویستی تایبەت، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەكانی مافی مرۆڤ، ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، پاراستن و چاككردنی ژینگە، وەبەرهێنان. دەستەی دەسپاكی دابەشدەكرێت.

هاوكات موچەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی و دەزگای مینیش دابەش دەكرێت.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *