تەندروستی

بزانە بەردی گورچیلەت ھەیە !!

دەنگی کورد – ژیار حوسێن

بەردی گورچیلە بریتیە لە ماددەیەکی کریستاڵی ڕەق کە لە گورچیلە یان بۆڕیەی میز کە لە گورچیلەوە ئەگوازرێتەوە بۆ میزڵدان دەمێنێتەوە کە قەبارەیان جیاوازە لە وردە زیخێکەوە تا جاروبار  ئەگاتە قەبارەی بەردێکی بچووک ، بەردی گورچیلە چەند جۆرێکی ھەیە کە ھەندێکیان زۆر باون بەڵام ھەندێکی تریان دەگمەنن بەکەمی دەردەکەون لەناو خەڵکیدا بۆیە  ئێستا جۆرە باوەکان باس ئەکەین :

١. کالیسیۆم ئۆگزالەیت : بەھۆی خڕبوونەوەی ئۆگزالەیت و یەکگرتنی لەگەڵ کالسیۆم درووست ئەبێت .

٢. بەردی ستورڤایت  : بەھۆی ئیلتھابی گورچیلەوە دروست دەبێت  خێرا گەشە ئەکات زوو گەورە ئەبێت.

٣. بەردی یوریک ئەسید  : زیاتر بەھۆی کەم خواردنەوەی ئاوەوە دروست دەبێت.

لە نیشانە ھەرە باوەکان کە پێمان ئەڵێن تووشی بەردی گورچیلە بووین ئەمانەن :

١. ئازار لە تەنیشتەکان و پشتەوەی سک .

٢. ھەندێ جار بوونی خوێن لە میزدا.

٣. ھەستکردن بە سووتانەوە لەکاتی میزکردندا.

چەند ھۆکارێک ھەیە کە ئەگەری تووشبوون بە بەردی گورچیلە زیاد دەکەن ئەمانەن :

١. زۆر خواردنی ئەو خۆراکانەی کە پڕۆتین و سۆدیۆمیان زۆرە.

٢قەڵەوی.

٣. کەم خواردنەوەی ئاو.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *