تەندروستی

دوای ئەم نیشانانە پشکنینی کەمی ئاسن بکەن !!

دەنگی کورد – ژیار حوسێن

ئاسن رەگەزێکی پێویستە کە یارمەتی لەش دەدات ئۆکسجین بە گشت ئەندامانی لەش بگات لە کاتی کەمی ئاسن ئۆکسجین ناتوانێت بە گشت بەشەکانی لەش بگات و لە ئەنجامدا لاوازی و ھیلاکی و کەمخوێنی لێ دەکەوێتەوە ، بۆیە سەرەتا پێش زانینی نیشانەکانی کەمی ئاسن پێویستە ئەو خۆراکانە بزانین کە بە ماددەی ئاسن دەوڵەمەندن بۆ ئەوەی دووچاری کەمی ئاسن نەبینەوە ئەم خواردنانەش گرنگترینن :

١. گۆشت : چەند پارچە گۆشتێک بێ چەوری لەگەڵ سەوزەکان باشترین رێگەی بەرز کردنەوەی ئاسنی لەشە.

٢. میوەکان : میوەکانی وەکو (  سێو و ھەنجیر و پرتەقاڵ و مۆز….. ) سەرچاوەیەکی سەرەکی ئاسنن.

٣.  جگەر : جگەر سەرچاوەیەکی گرنگی ئاسنە و بە تایبەتی بۆ ژنانی دووگیان زۆر پێویستە ھەوەرھا جگەر زۆربەی ڤیتامینەکانی تێدایە و بۆ چارەسەر کردنی کەمخوێنی بەکار دێت.

٤. ھێلکە و ماسی.

٥. قەیسی وشککراوە : جگە لەوەی بە ئاسن دەوڵەمەندە  ، ڤیتامین A و پۆتاسیۆمی تێدایە و بە دانانی لە سیستمی خۆراکی رۆژانەدا بڕێکی زۆر ئاسن بە لەش دەگات .

 

ئەم خواردنانەی سەرەوە گرنگترین خواردنەکان بوون کە دەوڵەمەند بوون بە ڕێژەیەکی زۆری ئاسن ، بۆیە ئێستا با بزانین ئایا ئەگەر کەسێک ئاسنی کەم بێت نیشانەکانی چی ئەبن :

١. بوونی ئازاری قاچ.

٢. سەر ئێشەی زوو زوو.

٣. زیادبوونی ھەستی سەرما.

٤. نەرم بوونی نینۆکەکان.

٥. ھەڵوەرینی قژ.

٦. خەمۆکی.

٧. کەمبوونەوەی توانای ھەناسەدان.

٨. ھیلاکی و ماندوێتی.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *