ئابووریهەواڵ

دوای کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی ئێران نرخی نەوت بەرزبوویەوە

دەنگی کورد 

ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی ئایاری ٢٠١٨ ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایس دۆت کۆم بڵاویکردەوە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بۆ سەرووی ٧٦ دۆلار بەرزبوویەوە بەجۆرێک نرخی هەر بەرمیلێک بەم شێوەمامەڵەی پێوەکرا:

نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به‌ ٧٦ دۆلار و ٦٥سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌كساس به‌ ٧٠ دۆلار و ٥٨سەنت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رزیش هۆکاری بەرزبوونەوەی نەوت دەگەڕێتەوە بۆکشانەوەی ئەمریکا لە ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی ئێران.

هەر ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز پێشتر بڵاویکردبووەوە بڵاویکردەوە روسیا و سعودییە لە پلانیاندایە نرخی بەرمیلێک  نەوت تاوەکو ٨٠ دۆلار بەرزبکەنەوە.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *