جیهانهەواڵی

ئیسرائیل پشتگیری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌كات له‌ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران

دەنگی کورد 

شه‌وی ڕابردوو دوای بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ ڕێكه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌و بڕیاره‌ و ده‌ستخۆشی له‌ دۆناڵد تره‌مپ كرد.

هاوكات ناتانیاهۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌:بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران هه‌نگاوێكی بوێرانه‌یه‌.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناتانیاهۆ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی توانای مانۆڕه‌كانی ئێرانی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاد كردووه‌ ڕایگه‌یاند: "ئیسرائیل هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ دژی رێككه‌وتننامه‌كه‌ بوو، ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ له‌ بری ئه‌وه‌ی رێگه‌ له‌ گه‌یشتنی ئێران به‌ رێگای به‌ ده‌ستهێنانی بۆمب بگرێ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ رێگای بۆ خۆش ده‌كات".

ناتانیاهۆ جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌دا ئێران توانای مووشه‌كی بالستیكی پته‌وتركرد و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ هه‌موو جیهان به‌ تایبه‌ت رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد، وتیشی: "له‌به‌رئه‌مه‌ ئیسرائیل له‌و باوه‌ڕه‌ دایه‌ تره‌مپ هه‌نگاوێكی مێژووی ناوه‌ و له‌ سه‌ره‌تاوه‌ سوپاسی سه‌رۆك (تره‌مپ) و ئیداره‌ بوێره‌كه‌ی ده‌كات. ئیسرائیل هاوكات سوپاسی ئیداره‌ی ئه‌مریكا ده‌كات به‌هۆی هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رژێمی تیرۆریستی له‌ تاران".

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *