جیهانڤیدیۆهەواڵی

ڤیدیۆ.. پەڕلەمانتارانی ئێران لە هۆڵی پەڕلەمان ئاڵای ئەمریکا دەسوتێنن

دەنگی کورد 

لە گرتەڤیدیۆییەکدا لە تۆرەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە دەردەکەوێت ژمارەیەك لە پەڕلەمانتارانی ئێران لە هۆڵی پەڕلەمان هەڵدەستن بە سوتاندنی ئاڵای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆپی ڕێکەوتننامە ئەتۆمییەکە. 

ئەمە لە کاتێکدایە شەوی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ بڕیاری کشانەوەی لە ڕێکەوتننامە ئەتۆمییەکەی ئێران ڕاگەیاند. 

لە گرتەڤیدیۆییەکەدا پەڕلەمانتارەکان بە زمانی فارسی هاوار دەکەن "مەرگ بۆ ئەمریکا". 

هەرلەدرێژەی کاردانەوەکانی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاندبوو ئەو کارە قبوڵنەکراوە و ئێران پێشێلكاری له‌ هیچ به‌ندێكی ڕیكه‌وتننه‌كه‌دا نه‌كردووه‌. 

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *