ئەدەب و هونەرجیهانهەواڵ

فەڕەنسا.. ٧١هه‌مین فێستیڤاڵی كان دەستیپێکرد

دەنگی کورد 

٧١ه‌مین فێستیڤاڵی كان به‌ نمایشی به‌رایی "Everybody Knows" ده‌رهێنه‌ری ئێرانی، ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی ده‌ستیپێكرد و تاوەکو ١٩ی ئەم مانگەش بەردەوام دەبێت. 

ئه‌وه‌ی له‌ فێستیڤاڵی ئه‌مساڵ بووه‌ته جێگەی سه‌رنج دانانی ژماره‌یه‌ك بابەتی نوێیه‌ وه‌ك هێڵی گه‌رم به‌ مه‌به‌ستی ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌ رووداوی نه‌خوازراوی وه‌ك ده‌ستدرێژی سێكسی و سێڵفی. دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌ ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌كردنی وێنه‌ی سێڵفی.

لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن له‌ هه‌شت ئه‌ندام پێكدێت كه‌ چواریان ئافره‌تن و ئه‌كته‌ری ئوستڕاڵی، (كاتی بڵانچه‌ت) سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كه‌ ده‌كات.

له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌دا ٢١ فیلم پێشبڕكێ بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی ئاڵتونی پاڵمێ ده‌كه‌ن كه‌ به‌هاكه‌ی ٢٠ هه‌زار یۆرۆیه‌ و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت به‌ به‌شداری چوار هه‌زار رۆژنامه‌وان و نزیكه‌ی ٨٠ هه‌زار ئاره‌زوومه‌ندانی سینه‌ما براوه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ رابگه‌یه‌نرێت و رێوڕه‌سمی پێدانی خه‌ڵاته‌كه‌ش ١٩ی مانگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *