جیهانهەواڵی

ئۆباما: كشانه‌وه‌ له‌ رێكه‌وتنی ئەتۆمی هه‌ڵه‌یه‌كی جدییه‌

دەنگی کورد 

سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، باراك ئۆباما له‌ كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر بریاره‌كه‌ی تره‌مپ رایگه‌یاند: بڕیاری مه‌ترسی خستنه‌ سه‌ر رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌ كاتێكدا ئێران به‌ هیچ جۆرێك پێشێلكاریی نه‌كردووه‌، هه‌ڵه‌یه‌كی جدییه‌.

سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، باراك ئۆباما به‌ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه‌ ئه‌و رێكەوتنه‌ ئه‌تۆمییه‌ ئه‌مریكا و هه‌روەها جیهانی له‌ "ئێرانێكی خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی پاراست" و تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ بنه‌ما پته‌وه‌ شه‌ش مادده‌كەی رێككه‌وتنه‌كه‌ جێگیر بوون.

ئه‌وه‌شی وتووه‌:"ئه‌مریكا ئه‌گه‌ر رێكەوتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران نه‌بێت له‌وانه‌یه‌ رووبه‌ڕووی ره‌وشی هه‌ڵبژاردنی جه‌نگێكی دیكه‌ ببێته‌وه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ ئێرانی خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی".

سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌شكردووه‌ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه‌ بیسه‌لمێنێت ئێران رێكەوتنه‌كه‌ی پێشێلكردووه‌ رایگەیاندووە:" ئه‌وه‌ی راگه‌یه‌نرا راگه‌یه‌نراوێكی به‌هه‌ڵه‌ ئاراسته‌كراو بوو، كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ رێكەوتنی ئه‌تۆمی به‌ واتای ئه‌وه‌ دێت كه‌ ئه‌مریكا پشت له‌ هاوپه‌یمانه‌ هه‌ره‌ نزیكه‌كانی ده‌كات".

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *